Policy Paper
فراوانكردنی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكارانی ڕۆژانە لە كەرتی بیناسازیدا لە عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانی عێراقدا
ئەم نامیلکەیەی سیاسەت هەڵبژاردەکان دەکۆڵێتەوە بۆ فراوانکردنی چترەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی ڕۆژانە لە کەرتی بیناسازی لە عێراقی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی عێراق. کەرتی بیناسازی یەکێکە لە گەورەترین کەرتەکانی کاری تایبەت، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری کرێکارانی ئەم کەرتە بە شێوەی نافەرمی کار دەکەن، موچەی کەم وەردەگرن و لە چترەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بێبەشن. ئەم توێژینەوەیە پشت بە داتاکانی ڕاپرسی هێزی کاری عێراق بۆ ساڵی 2021، گفتوگۆی گرووپی و چاوپێکەوتن لەگەڵ کرێکاران، خاوەنکاران و دانەرانی سیاسەت دەبەستێت، و ئەو بەربەستانە دەخاتە ڕوو کە بەرامبەر بە دەستگەیشتن و بەشداریکردنی کارا لە پاراستنی کۆمەڵایەتی هەیەن، وەک داهاتی ناجێگیر، بەرزی تێچووی بەشداری، ئاڵۆزییە ئیدارییەکان و کەمی متمانە بە دامەزراوەکان. نامیلکەکە چارهسەری پراکتیکی پێشنیار دەکات، لەوانە ئاسانکردن و نەرمکردنی شێوازەکانی بەشداری، بەهێزکردنی چاودێری و جێبەجێکردن، باشترکردنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی زانیاری، و باشترکردنی هاوئاهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرتەکە، لەوانە ڕێکخراوەکانی کرێکاران و خاوەنکاران. ئەم نامیلکەیە جەخت لە گرنگیی ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە کرێکارانی بیناسازی، کە لە ژێر کاری نائاسایی و مەترسییە بەرزەکانی پیشەیی دان، بتوانن دەستیان بگات بە پاراستنی کۆمەڵایەتیی گونجاو.