participants at the launch event

News

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار (ILO) کەمپینێکی ڕێنمایی و ڕاوێژکاریی پیشەیی بۆ ٧٥٠ قوتابیی زانکۆ و کارخوازان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپێدەکات

ئەم دەستپێشخەرییە گەنجان بە ڕێنمایی، دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی بەکارخستن و هۆشیاری لە مافەکانیان چەکدار دەکات بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی گواستنەوە لە خوێندنەوە بۆ کاری شایستە.

١٧ ئاب ٢٠٢٦

خوێندکارانی زانکۆکان بەشدارن لە دەستپێشخەری رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بۆ رێنمایی پیشەیی لە هەولێر © ILO
Content also available in: English العربية
women presenting to participants
© ILO
© ILO
خوێندکارانی زانکۆکان و بەرپرسان بەشدارن لە دەستپێشخەری رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بۆ رێنمایی پیشەیی لە هەولێر

هەولێر (هەواڵەکانی ILO)- ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار (ILO)، بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى (MOLSA)، سەنتەرەکانی گەشەپێدانی پیشەیی (CDCs)، یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان و زانکۆ هاوبەشەکان، کەمپینێکی ڕێنمایی و ڕاوێژکاریی پیشەیییان دەستپێکرد بۆ پشتیوانیکردنی سەدان قوتابیی زانکۆ و کارخوازان لە قۆناغی گواستنەوەیاندا بۆ کاری شایستە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

کەمپینەکە تا مانگى تشرینى دووەم نزیکەی ٧٥٠ قوتابیی قۆناغی کۆتایی زانکۆ و کارخواز لە سێ زانکۆ بەئامانجدەگرێت، کە ئەوانیش بریتیین لە: زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، کە چاوەروان دەکرێت نزیکەی ٢٥٠ بەشداربوو لە هەر زانکۆیەک ئامادە ببن. لە ڕێگەی زنجیرەیەک چالاکیی نیوەڕۆژییەوە لە حەرەمی زانکۆدا، بەشداربووان ڕێنمایی و ڕاوێژی پیشەیی کرداری وەردەگرن کە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا گونجێنراون.

بەشار ئەلسەمارنە، بەڕێوەبەری پڕۆژەی PROSPECTS لە ڕێکخراوی ILO ڕایگەیاند: "ڕێنمایی پیشەیی پردێکی بنەڕەتییە لە نێوان گەنجان و جیهانی گۆڕاوی کاردا. لە ڕێگەی هاوکاریمان لەگەڵ سەنتەرەکانی گەشەپێدانی پیشەیی (CDC)، وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، و سەندیکاکانى کرێکارانەوە، ئامانجمان بەهێزکردنی توانای خزمەتگوزارییەکانی ڕێنمایی پیشەیییە، هەروەها دابینکردنی ئەو زانیاری، بەهرە و پشتیوانییەیە کە قوتابیان و دەرچووان پێویستیان پێ هەیە بۆ وەرگرتنی بڕیاری پیشەیى دیراسەتکراو لە تێپەڕاندنی سەرکەوتووانەی قۆناغی گواستنەوەدا بۆ کاری شایستە."

پێکهاتەیەکی سەرەکی کەمپینەکە بریتییە لە ئاسانکاریکردن بۆ تۆمارکردنی فەرمیی کارخوازان لە ڕێگەی سەکۆ دیجیتاڵییەکانی کارى سەر بە بەرێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی (DOLSA)، ئەمەش یارمەتی بەشداربووان دەدات پەیوەندی بە خزمەتگوزاری و دەرفەتە بەردەستەکانی بەکارخستنەوە بکەن. هەروەها کەمپینەکە هۆشیاری لەبارەی مافە بنەڕەتییەکانی کار و پرەنسیپەکانی کاری شایستە لە نێو گەنجاندا بەرز دەکاتەوە لە ڕێگەی ڕێنماییەکانى ILO: «گەنجانى هۆشیار لەکاردا: ڕێنیشاندەرى مافەکانی گەنجان لە سەرکاردا».

participants sitting in a row
© ILO
© ILO
خوێندکارانی زانکۆکان و بەرپرسان بەشدارن لە دەستپێشخەری رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بۆ رێنمایی پیشەیی لە هەولێر

نەزمی موسا عوسمان، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: "لە ڕێگەی هاوکاری و هەماهەنگى بەردەوام لەنێوان وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و ڕێکخراوی ILO، هۆشیاری لە نێو قوتابیانی دەرچوودا بەرز دەکەینەوە لەبارەی ماف و بەرپرسیارێتییەکانیان وەک کرێکار و کارخواز لە کەرتی تایبەتدا. ئەم چالاکییانە گەنجان ئاشنا دەکەن بە 'سەکۆی دیجیتاڵیى بەکارخستنى'ی وەزارەتەکەمان، کە لەوێ دەتوانن دەستیان بە زانیارییەکان بگات لەسەر ڕاهێنانی پیشەیی، دەرفەتەکانی بەکارخستن و ڕاهێنان، و مافەکانی کرێکاران لەژێر یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا، ئەمەش یارمەتییان دەدات بۆ ئەوەى هەڵبژاردنی دروست بکەن لە کاتی گواستنەوەیان بۆ ناو بازاڕی کار."

ئەو گەنجانەی لە خوێندنەوە بۆ قۆناغی بەکارخستن دەگوازرێنەوە ، بەبەردەوامی ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە دەستگەیشتن بە دەرفەتەکانی کاری شایستە لە ناوچەکەدا، لەوانە: هەبوونى شارەزاییەکی سنووردار لە پێداویستییەکانی بازاڕی کار، کەمیی دەستگەیشتن بە ڕێنمایی و ڕاوێژی پیشەیی، و کەمتر ئاگاداربوون لە مافەکانی کرێکاران و خزمەتگوزارییە بەردەستەکانی بەکارخستن.

لە وەڵامی ئەم ئاستەنگانەدا، ڕێکخراوی ILO لەژێر چوارچێوەی هاوبەشیی PROSPECTSدا، کە پاڵپشتى دارایى لەلایەن شانەشینی هۆڵەنداوە دەکرێت، هەماهەنگییەکانى نێوان سەنتەرەکانی گەشەپێدانی پیشەیی (CDCs)، وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەهێزتر کردووە بۆ باشترکردنی توانای بەکارخستنی گەنجان و ئاسانکاریکردنی کاریگەرتر بۆ گواستنەوە لە خوێندنەوە بۆ بازاڕی کار.

two female students signing at the registration desk
© ILO
© ILO
خوێندکارانی زانکۆکان بەشدارن لە دەستپێشخەری رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بۆ رێنمایی پیشەیی لە هەولێر

حسێن ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی پیشەیی لە زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر ڕایگەیاند: "لە سەر بنەمای ئەم هاوبەشییە، زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر بەپەرۆشە بۆ دۆزینەوەى پڕۆژە و هاوکارییەکانی داهاتوو کە بتوانن دەرفەتی بەواتا و ئاسۆی باشتر بۆ قوتابیان و دەرچووانمان بڕەخسێنن."

ئەم دەستپێشخەرییە لەسەر بنەمای ئەو توانایانە بنیات نراوە کە لە ڕێگەی ڕاهێنانەکانی پێشووتری ILO بۆ سەنتەرەکانی گەشەپێدانی پیشەیی، کارمەندانی وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەلایەتى، سەندیکاکان و نوێنەرانی خاوەنکاران دابین کرابوون؛ لە هەمان کاتدا هاوکاری لە نێوان ئەم لایەنانەدا زیاتر دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی هەماهەنگ و بەردەوامپێدراوی ڕێنمایی پیشەیی و بەکارخستن، و پشتیوانیکردنی گەنجان لە قۆناغی گواستنەوەیاندا بۆ ناو بازاڕی کار.