فراوانكردنی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكارانی سەربەخۆ و كرێكارانی خێزانی بێ مووچە لە كەرتی كشتوكاڵدا لە عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستانی عێراق
ئەم نامیلکەیەی سیاسەت چۆنیەتی فراوانکردنی چترەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ کارکەرانی سەربەخۆ و ئەو ئەندامانی خێزانە دەکۆڵێتەوە کە بەبێ موچە لە کەرتی کشتوکاڵی عێراق کار دەکەن. ئەم گروپە بەشێکی گەورەی کاری نافەرمی پێکدەهێنن، بەڵام بە شێوەیەکی نزیک بە تەواوی لە سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەرەوەن. ئەم نامیلکەیە، کە پشت بە داتاکانی ڕاپرسی هێزی کاری عێراق بۆ ساڵی 2021، گفتوگۆی گرووپی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسانی سەرچاوەدار دەبەستێت، تایبەتمەندییەکانی ئەم کارکەرانە دەناسێنێت، بەربەستەکانی بەردەم بەشداریی کارا دەخاتە ڕوو، و ئەو ئاڵەنگارییانە نیشان دەدات کە دامەزراوەکان لە گەیشتن پێیاندا ڕووبەڕوویان دەبنەوە. ڕاپۆرتەکە هەروەها چەند هەڵبژاردەیەکی پراکتیکی پێشنیار دەکات، لەوانە ئاسانکردنی پرۆسەی تۆمارکردن، دانانی شێوازی نەرم بۆ بەشداری کە لەگەڵ داهاتە وەرزییەکان بگونجێت، بەستنەوەی دەستگەیشتن بە پشتگیریی بەرهەمهێنان بە تۆماربوون لە پاراستنی کۆمەڵایەتی، و باشترکردنی هاوئاهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کشتوکاڵ. ئەم نامیلکەیە جەخت لە گرنگیی شەفافیەت، بنیادنانەوەی متمانە و گفتوگۆی سێلایەنە دەکاتەوە بۆ دانانی چارەسەری بەردەوام و کاریگەر.
Additional details
References
- DOI: https://doi.org/10.54394/QACO5096
- ISBN Web PDF: 9789220419687