بەرەو فراوانكردنی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكارانی نافەرمی لە هەرێمی كوردستانی عێراق تیشكخستنە سەر كەرتەكانی كشتوكاڵ و بیناسازی و بەرهەمهێنان

ئەمە پوختەی توێژینەوەیەکە دەربارەی فراوانکردنی رووماڵی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی نافەرمیی لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، بیناسازی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق. توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر بەربەستە سەرەکییەکان کە رێگرن لە دەستگەیشتنی کرێکاران بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی و دەرفەتە دیاریکراوەکان لە چوارچێوەی دۆخی سیاسیی و ئابووری هەرێم. ئەم پوختەیە لە سێ خاڵی سەرەکییدا رێکخراوە: یەکەم، هەڵسەنگاندن دەکات بۆ بەربەستە دیاریکراوەکان بەپێی کەرتەکان و بەربەستە فرەلایەنەکانی تۆمارکردن لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لەوانە سڕینەوەی یاسایی، توانای پارەدانی بەشداریکردن و لاوازیی متمانە بە دامەزراوەکان. دووەم، سیاسەتە بەئامانجکراوەکان و رێوشوێنە کارگێڕییەکان دیاری دەکات کە پێویستن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم بەربەستانەدا. سێیەم، کۆمەڵێک راسپاردە پێشکەش دەکات بۆ باشترکردنی دەستگەیشتن، زیادکردنی بەفەرمیکردن (تۆمارکردن) و بەهێزکردنی گوزەران لەم کەرتە سەرەکییانەی ئابووری.

Content also available in: English

Additional details